کازمی:عێراق پلان دادەنێت بۆ زیادکردنی دەرفەتی وەبەرھێنان

  • 23-10-2020, 00:00
  • +A -A

     


    بەغدا-اەع

    مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ ھەینی،دووپاتیکردەوە،عێراق پلانی ھەیە بۆ زیادکردنی دەرفەتی وەبەرھێنان وفراوانکردنی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"کازمی لەپەراوێزی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا چاوی کەوت بەسەرۆکەکانی ژمارەیەک کۆمپانیای بەریتانی لەسێکتەر وکەرتە جیاجیاکان".
    کازمی دووپاتیکردەوە"حکومەتی عێراق بەپەرۆشە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست ،وکەشوھەوای گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان کەلەسەرانسەری وڵاتدا کاردەکەن"،
    ئەوەیشی وت"عێراق ئەمڕۆ پلانی ھەیە بۆ زیادکردنی دەرفەتی وەبەرھێنان وفراوانترکردنی لەسایەی پێویستی ڕاستەقینەی عێراق بۆ ھاتنی وەبەرھێنەران لەزۆربەی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری وسێکتەرەکانی،کەڕۆڵی دەبێت لەبەرەوپێشبردنی ئابووری عێراق ،وھەلی کاری زیاتر بۆ ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دستەبەر دەکات".