كازمى چاوى كه‌وت به‌ جۆنسن

  • 22-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیران،لە میانی گەشتەکەیدا بۆ ئەورووپا، لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن کۆبووەوە.
     
    نووسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆکوەزیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ راگەیەنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کازمی و جۆنسن تاوتوێێ پرسە گرنگە ھاوبەشەکان و دوایین پێشھاتەکانی سیاسیی و ئەمنیی لە عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان کردووە.
     
    لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا رێککەوتوون لەسەر ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان بەغدا و لەندەن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا لەھەردوو بواری سیاسیی و ئابووری لە کاتێکدا کە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری ئابووریی بووەتەوە بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیھان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ھاوکات باس لە ھەماھەنگی ستراتیجی لەنێوان عێراق و بەریتانیا لە بواری جیاجیادا کراوە.