كوشتنى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌ كه‌ركوك

الخميس 22 تشرين أول 2020 - 12:02

كوشتنى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌ كه‌ركوك

 به‌غدا-اه‌ع

 
هێزه‌ ئه‌منیه‌كان توانى سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش بكوژێت له‌ پارێزگاى كه‌ركوك.
 
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى خۆفرێدانى ئاسمانى له‌ دۆڵى زغێتون له‌ رۆژئاواى كه‌ركوك ئه‌نجامدرا، له‌ ئاكامى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ تیرۆرستێك به‌ ناوى( ع. م) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى داعش كوژرا".
ڕه‌سوڵ رونیشیكرده‌وه‌" ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى عێراقى ئه‌نجامدرا".