لیوا ڕەسوڵ:دەستگیرکردنی قاچاخچییەک ھەوڵی دزەپێکردنی دا لەڕێگای سنووری سوریاوە

ئەمنی
  • 21-10-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع
    لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان ،ئەمڕۆ چوارشەممە،دووپاتیکردەوە،قاچاخچییەک لەکاتی ھەوڵی پەڕینەوەی بۆ نێو خاکی عێراق لەخاکی سوریا ولەنزیک بەربەستی سنووری دەستگیرکرا"،
    ڕەسوڵ لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" کەرتەکانی تیپی پانزەی پیادە،چاودێری قاچاخچییەکی کرد لەسەر سنووری عێراق وسوریا لەکاتی ھەوڵی پەڕینەوەی بۆ نێو خاکی عێراق لەخاکی سوریا ولەنزیک بەربەستی سنووری"،ڕوونیشیکردەوە"دەستبەجێ ھێزێک بەڕێکەوت ودەستگیر کرا ودەرکەوت یەکێکە لەدیارترین قاچاخچییەکان".
    وتیشی،ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر قاچاخچییەکە گیراوەتەبەر".