پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى تاوتوێ زیادكردنى قه‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را ده‌كات

الأربعاء 21 تشرين أول 2020 - 19:17

پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى تاوتوێ زیادكردنى قه‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا غالب موخیف ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى تاوتوێ زیادكردنى قه‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را كرد.
 
بانكى ناوه‌ندى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌ له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانكى ئینگلته‌را كۆبوه‌وه‌ ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌ بانكیه‌كان و زیادكردنى قه‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ى وه‌به‌رهێنانى نێوان هه‌ردو وڵات كرا" سه‌ربارى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ بواره‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سپی كردنه‌وه‌ى پاره‌ و پاڵپشتى كردنى تیرۆر و لابردنى ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ى روبه‌رووى پرسى كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى بانكه‌ بیانیه‌ كاراكان له‌ عێراق".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" مسته‌فا غالب له‌ میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شانشینى یه‌كگرتوو چاوى كه‌وت به‌ هه‌ردو كۆمپانیاى وردبینى نێوده‌وڵه‌تى  Ernst &Young وPWC، تاوتوێى 
په‌ره‌پێدانى قه‌باره‌ى كاركردنیان له‌گه‌ل بانكى ناوه‌ندى عێراقى كرد به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ شاره‌زایى زۆریان هه‌یه‌ ،وجه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌ ماوه‌ى داهاتوو".