وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى:سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ئه‌وروپا سودى هه‌یه‌ له‌ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى وزه‌

ناوخۆ
  • 21-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    لیژنەی نەوت ووزەی نوێنەرایەتی ،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە لەسوود وەرگرتن لەگەشتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوروپا،لەمیان ھێنانی کۆمپانیا ڕەسەنەکانی بەرھەمھێنانی غاز وکارەبا.
    غالب محەمەد ئەندامی لیژنەکە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)،ڕایگەیاند:" دەتوانرێت لەڕووی ئابوورییەوە سوود لەسەردانەکەی کازمی ببینرێت لەڕێگای ھێنانی کۆمپانیا ڕەسەن وزەبەلاحەکانی وڵاتانی ئەوروپا،کەکار لەبواری بەرھەمھێنانی کارەبا ودەرھێنانی غاز ونەوت دەکەن بۆ عێراق"،ئاماژەیشی دا"عێراق پێویستی بەو کۆمپانیانە ھەیە لەبواری بەرھەمھێنانی وزە،وپێدانەوەی پارەکانی بەشێوازی قیستی سووک بێت".
    وتیشی"ئەگەر ھات وکازمی ڕێککەوتنی بەجێگەیاند لەگەڵ کۆمپانیا ڕەسەنەکانی بەرھەمھێنانی غاز وکارەبا وتەنانەت پیشەسازی نەوتیش ئەو کات ئەم سەردانە گرنگییەکی ئابووری دەبێت"،ڕوونیشیکردەوە"ھیوامان لەم سەردانە ئەوەیە ئابووری بێت چونکە وڵات بەدۆخێکی خراپی ئابووری تێپەڕدەبێت".