بانكى ره‌شید رونكردنه‌وه‌یه‌كى نوێ له‌باره‌ى پێشینه‌ى ژنى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 21 تشرين أول 2020 - 17:09

بانكى ره‌شید رونكردنه‌وه‌یه‌كى نوێ له‌باره‌ى پێشینه‌ى ژنى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
بانكى ره‌شید،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رونكردنه‌وه‌یه‌كى نوێ له‌باره‌ى پێشینه‌ى ژنى دووه‌م بڵاوكرده‌وه‌.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكه‌كه‌ له‌ به‌ییانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگەیاند:" پێدانی پێشینەکە بەمەبەستی هاندانی پیاوان نییە بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنن، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی بارودۆخی جیاوازەوە لەهاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە یاخۆد هاوژینەکانیان لەژیاندا نەماون.