وه‌زیرى كۆچ داخستنى دوا كه‌مپى له‌ كه‌ربه‌لا راگه‌یاند

الأربعاء 21 تشرين أول 2020 - 16:43

وه‌زیرى كۆچ داخستنى دوا كه‌مپى له‌ كه‌ربه‌لا راگه‌یاند

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و لەدواین قۆناغدا، 560 ئاوارەی پارێزگای نەینەوا لە کەربەلاوە گەڕێندراونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە راگەیەنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند:" دواین کەمپی ئاوارەکانی نەینەوا لە کەربەلا داخرا، دوای ئەوەی سەرجەم ئاوارەکان کە ژمارەیان 560 ئاوارە بوە لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە و بەسەرپەرشتی وەزارەت گەڕێندراونەتەوە ناوچەکانیان، هەڵمەتەکە لە پارێزگاکانی دیکەش بەردەوام دەبێت".