یاسای نوێنه‌رایه‌تى:دانیشتنى وتوێژى یاساى قه‌رزكردن هه‌فته‌ى داهاتوو سازده‌كرێت

ناوخۆ
  • 21-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى،واده‌ى دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى دیارى كرد.
    حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌فته‌ى داهاتوو دانیشتنى خۆى ساز ده‌كات بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى یاسى قه‌رزكردن و بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن و هه‌موارى یاساى دادگاى فیدڕاڵى".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" تاوه‌كو ئێستا واده‌ى بانگهێشتى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى بۆ په‌رله‌مان دیارى نه‌كراوه‌".