كازمی: گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە

  • 17-10-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ،ئەمڕۆ شەممە،رایگەیاند گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە.
     
    کازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:" گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە یان بەدوژمنكردنی براكان بۆ مرازی سیاسی و ئەو قۆناغەمان پێكەوە تێپەڕاند. 
    وتیشی"تاوانەكەی "بەلەد" ڕەتكراوەیە، هەروەها دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان،دژی دەستدرێژییەكانی سەر عێراقییەكان دەوەستینەوە؛ هەندێ تێوەگلاومان دەستیگركرد، بەدوای ئەوانیتریشەوەین".