وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ نامه‌یه‌كى كازمى ڕاده‌ستى سیسى كرد

  • 12-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ نامه‌یه‌كى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ڕاده‌ستى عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر كرد.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى به‌عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆك میسر كه‌وتووه‌،ونامه‌یه‌كى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاده‌ستى كردووه‌،هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا وقاهیره‌ وڕێكاره‌كانى به‌ره‌پێشبردنیان بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى برا تاوتوێ كردووه‌".
    وتیشى"هه‌ردوولا تاوتوێى بابه‌تى لوتكه‌ى داهاتوویان كردووه‌ له‌سه‌ر ئاستى سه‌ركرده‌كان كه‌بڕیاره‌ وایه‌ له‌سه‌ره‌تاییه‌كانى ساڵى داهاتوو سازبكرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گرنگترین بابه‌ته‌كانى لوتكه‌ى سێقۆڵى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زارى خستۆته‌ڕوو كه‌بڕیاره‌  سبه‌ى له‌قاهیره‌ ئه‌نجام بدرێت.