مه‌لا ته‌ڵال:رێكه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ى شه‌نگال 2500 هه‌لى كار بۆ گه‌نجان دابین ده‌كات

ناوخۆ
  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال ،وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ رێكه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ى شه‌نگال هه‌لى كار بۆ 1500 گه‌نجى ئێزیدى و 1000 گه‌نجى شه‌نگال دابین ده‌كات.
     
    مه‌لا ته‌ڵال له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" رێكه‌وتن له‌باره‌ى دووباره‌ رێكخستنى ره‌وشى كارگێرى و ئه‌منى له‌ شه‌نگال ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدڕالِ ده‌بێت وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،ئه‌وه‌ش پابه‌ندبوونى حكومه‌ته‌ به‌ده‌ستوره‌وه‌ به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى ڕه‌سه‌ن".
    وتیشى "یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانى رێكه‌وتنه‌كه‌ دامه‌زراندنى 1500 گه‌نجى ئێزیدی كه‌مپه‌كانه‌ و 1000 گه‌نجى شه‌نگاله‌  له‌ ریزى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى كه‌رته‌كه‌".