حه‌داد:دانیشتنى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت تا رێكه‌وتن له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت

ناوخۆ
  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    د.به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ دانیشتنى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت تا رێكه‌وتن له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
     
    فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌ن له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه‌ دانیشتنى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت تا رێكه‌وتن له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت".