وه‌زیرى به‌رگرى و سه‌رۆكى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى هاوكارى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 7-10-2020, 00:00
  • +A -A

     

    به‌غدا-اه‌ع
     
     
    جومعه‌ عناد وه‌زیرى به‌رگرى و نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،هاوكارى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
     
    وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" عناد چاوى كه‌وت به‌ نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى،هه‌ردولا هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌ت و تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقیان تاوتوێى كرد ،هه‌روه‌ها باسیان له‌ گه‌یاندنى وێنه‌یه‌كى جوانى سوپاى عێراقى پاڵه‌ان كرد له‌ رێگاى راگه‌یاندنه‌وه‌".
    له‌به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌كرا" عناد و جاسم پرسى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى راوه‌دۆنانى داعش و نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى تۆڕه‌كه‌ تاوتوێ كرد،سه‌ربارى چالاكیه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانى سوپا به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیه‌وه‌لای خۆیه‌وه‌  وه‌زیرى به‌رگرى ستایشى ڕۆڵى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى كرد له‌ نمایشكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى وه‌زاره‌ت ".