زێبارى:نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵى نێوه‌ندگیر ده‌بینێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه‌

  • 4-10-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
    هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشوو ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق رۆڵی نێوەندگیری دەگێڕێت بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە.
    زێباری لە میان بەشداریکردنی لەبەرنامەی (ئەلعاشرە)ی کەناڵی عێراقیە ئەخباری کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کرد رایگەیاند:"پەیوەندیەک هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەرچی بەسەر بەغدا بێت کاریگەری دەبێت لەسەر هەرێم و بەپێچەوانەوە".
    وتیشی" ئێمە هەرێمێکی فیدراڵین لە چوارچێوەی دەوڵەتێک، ریفراندۆم لە ئەنجامی دوای ئاواتە شکستخواردووەکەی هەرێم هات لە حکومەتی فیدڕاڵ".
     
    راشیگەیاند"حكومەتەكەی كازمی خواستی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبوەكانی نێوان بەغداو هەولێرو دەشڵێت: بەرژەوەندی ئێمە لە سەقامگیری عێراق و سەركەوتنی حكومەتەكەی كازمیدایە". 
    ئاماژەی بەوەکرد"  داهاتی دەروازە سنورییەکانی هەرێم، لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرا
    تائێستا حکومەنی هەرێم موچەی ئەم  مانگەی لە بەغداد وەرنەگرتووە، پێشتریش روبەڕووی هەمان ئەو بارودۆخە داراییە بوینەتەوەو رێوشوێنی توندمان گرتوەتەبەر".
    لەدرێژەی قسەکانیدا وتی "مانگانە لانی کەم دەبێت سێ ملیار دۆلار تەرخان بکرێت بۆ شایستە داراییە پێویستەکان،جەختیشکردەوە ، هەڵوێستی وەزارەتی دارایی لە قەیرانی موچەدا ئاقڵانەیە.
    دەربارەی هێڕشەکەی هەولێر زێباری رایگەیاند" زانیاری تەواومان هەیە لەسەر شوێنی ئەو موشەکانەی هاوێژراون و ئەو شوێنانەش لە ژێر دەسەڵاتی لیوای ۳٠ی حەشدی شەعبین کە وەعەد قەدۆ سەرپەرشتیان دەکات،ئاماژەی بەوەکرد"نوسراوەكەی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرپرسیارێتی "وەعد قەدۆ" لەڕوی كردارییەوە جێبەجێ نەكراوەو هێشتا ناوبراو لە ئەركەكەیدایە.  
     
    وتیشی: هەولێر چەند رێوشوێنێكی توند دەگرێتەبەر بۆ رێگریكردن لە هێرشی نوێ و بێدەنگ نابین لە هەڕەشەكردن لە ئاسایشی هەولێر.  
      
    لەگەڵ ئەوەش جەختی كردەوە"هیچ كێشەیەكمان نییە لە بونی پەیوەندی لەگەڵ سەركردایەتی حەشدی شەعبی".  
     
    دەربارەی رۆڵی نەتەوە یەكگرتوەكانیش وتی: نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق رۆڵی نێوەندگیری دەگێڕێت بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە.
    ئاماژەی بەوەکرد"بەرژەوەندیمان لە سەقامگیری وڵات و سەرکەوتنی حکومەتی کازمیدایە.
    کشانەوەی ئەمریکا لێکەوتی مەترسیداری لەسەر عێراق و تەنانەت ناوچەکەش دەبێت نامانەوێت عێراق بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پەراوێزخستنی نێودەوڵەتیی و ئابڵوقەی ئابوریی.
    هیچ گرەنتییەک نییە لەبارەی ئەوەی کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر دەمێنێتەوە کاتێک لە بەغداد پاشەکشێ دەکات،بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، هەولێر زۆر گرنگ دەبێت.