سه‌رۆك كۆمار جه‌تده‌كاته‌وه‌ له‌پاڵپشتیكردنى رێكاره‌كانى حكومه‌ت له‌ پاراستنى نێرده‌ دبلۆماسیه‌كان

  • 4-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار جه‌تیكرده‌وه‌ له‌پاڵپشتیكردنى رێكاره‌كانى حكومه‌ت له‌ پاراستنى نێرده‌ دبلۆماسیه‌كان.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ماپیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و سەبارەت بە دۆخی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیانکرد. 
     
    لە دیدارەکەدا سەرەتا ساڵح" هیوای هەرچی زو چاکبونەوەی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ھاوژینەکەی مێلانیا ترەمپ لە ڤایرەسی کۆرۆنا خواست و دوپاتیکردەوە لەگرنگی هەماهەنگی هاوبەشی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی زیانەکانی".
     
    هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە و ئاسۆی هاریکاری لە بوارە جیاجاکاندا لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردو وڵات و پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و تەندروستییەکان و پەتای کۆرۆنا.
     
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردنی رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق لە پارێزگاریکردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا لە رێگەی گفتوگۆ، بۆ گەشتن بە ئاشتی و دۆزینەوەی زەمینەیەکی لە بار بۆ هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی گەشەپێدان و پێشکەوتندا. 
     
    لە لای خۆیەوەی باڵیۆز ئەمریکا پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری و ئارامی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا دوپاتکردەوە.