‌پارێزگارى كه‌ربه‌لا پێنج رۆژ پشووى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 3-10-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    نسه‌یف جاسم خه‌تابى پارێزگارى كه‌ربه‌لا ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند پشووى زیاره‌تى چله‌ى ئیمامى حسێن له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات تا پێنجشه‌ممه‌ى  داهاتوو.
     
     
    خه‌تابى له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى  ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگەیاند:"بەبۆنەی بەڕێوەچونی مەڕاسیمی چلەی ئیمام حسێن (س.خ) لە پارێزگای كه‌ربه‌لا لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممەى داهاتوو دەبێتە پشوی فەرمی بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتوانى پارێزگاكه‌ بتوانن خزمه‌ت به‌ زیاره‌تكاران بكه‌ن"
     
    ئاماژەی بەوەشكرد، پشوەكە" دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستییەکان " ناگرێتەوە.