ئه‌عره‌جى فه‌رمانیكرد یارمه‌تى تۆری راگه‌یه‌یاندنى عێراقى بدرێت بۆ ‌به‌رهه‌م هێنانى دراما

ئەمنی
  • 3-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،فه‌رمانیكرد به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به‌مه‌به‌ستى به‌رهه‌م هێناناى دراما له‌سه‌ر پاڵه‌وانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌عره‌جى پێشوازى له‌ جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌میندارێتى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى كرد،له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان ئاسایشى نیشتمانى و تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى كرد،بۆ دیكۆمێنت كردنى پاڵه‌وانێتى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ جه‌نگى دژه‌ تیرۆر له‌ میان به‌رهه‌مهێنانى دراما".
     
    به‌پێى به‌یانامه‌كه‌ ئه‌عره‌جى فه‌رمانیكرد" به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌ڕاوێژكارانى هه‌ردولا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وفه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غدا،وپێشكه‌شكردنى یارمه‌تى بۆ سه‌ركه‌وتنى پلانى تۆرى راگه‌یاندنى عێراقى ".