وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:حكومه‌ت رێكارى ئه‌منى توندى گرتوه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕاگرتنى هێرشه‌كانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز

  • 3-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،جه‌تیكرده‌وه‌،حكومه‌ت رێكارى ئه‌منى توندى گرتوه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕاگرتنى هێرشه‌كانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌كان.
     
     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوه‌ شه‌وى هه‌ینى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌  مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێگه‌یشت، هه‌ردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، بەتایبەت پرسی كشناوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد".
    حسێن باسی لەوە كرد" بڕیارەكەی ئەمریكا تووشی دڵەڕاوكێی كردوون، هەرچەندە بڕیارەكە سیادییە و پەیوەندی بە ئەمریكا خۆیەوە هەیە بەڵام دەرئەنجامەكانی لە بەرژوەندیی عێراقییەكان نابن، وەك لە ڕاگەیەدراوەكەدا هاتووە.
     
    ئەوەش خراوەتەڕوو، فوئاد حسێن جەختی كردووەتە لەسەر ئەوەی حكومەتی عێراق چەندین ڕێكاری ئەمنی، ڕێكخست، سیاسی و دیپلۆماتی گرتووەتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی دەكرێنەسەر ناوچەی سەوز و فڕكەخانەكان.
     ئاشكراشیكردووە، لای خۆیەوە مایك پۆمپیۆ ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عێراق بۆ هەردوو وڵات گرنگن.
     
    پۆمپیۆ بەڵێنی ئەوەی داوە، ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنییە و ئەوانەی باسكران لە بەرچاو بگرێت.