ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كوشتنى دوو تیرۆرستى له‌ دیاله‌ راگه‌یاند

ئەمنی
  • 3-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،كوژرانى دوو چەكداری داعش  وخاپۆركردنى 20 مۆڵگەی ڕێكخراوەكەش لە پارێزگای دیالە راگه‌یاند.
     
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگەیاند:"لەدرێژەی پڕۆسە بەردەوامەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان بۆ شوێنكەوتنی پاشماوەی چەكدارانی داعش و وشككردنی سەرچاوەی پشتیوانییان لە ناوچە چڕەكان و ناوچەكانی دیكەدا، هێزەكانی دژەتیرۆر توانییان دوو چەكداری گروپی داعش بكوژن".
     
    ئاماژه‌به‌وكرا" ئەو هێزانە 20 مۆڵگەی داعشیان وێرانكردووە، كە هەندێكیان لەژێر زەوی كشتوكاڵی و ناوچەی حەوزی گەورەی پارێزگای دیالەدا بوون.
     
    پڕۆسە سەربازییەكە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق و هێزی فڕۆكەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.