ترامپ و میلانیاى خێزانى تووشى كۆرۆنا بوون

الجمعة 02 تشرين أول 2020 - 08:30

ترامپ و میلانیاى خێزانى تووشى كۆرۆنا بوون

 چاودێرى-اه‌ع

 
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،توشبوونى خۆى خێزانه‌كه‌ى به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند.
 
دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان له‌ئێستاشدا خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه‌ و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.
 
تره‌مپ ئه‌وهى ئاشكراكرد، هوب هیكسی یاریده‌ده‌ری توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوه‌، پێشتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشوویه‌ك بدات، به‌ قورسی كاری ده‌كرد، له‌ئێستاشدا ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ و ئه‌وانیش پێَشتر به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوه .به‌تایبه‌ت له‌كاتى گه‌شتكردنیان بۆ كلیفلاند  به‌مه‌به‌ستى ئەنجامدانى دیبەیت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو