مسته‌فا كازمى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى بابا شێخ په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الخميس 01 تشرين أول 2020 - 22:36

مسته‌فا كازمى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى بابا شێخ په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاوده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى بابا شێخ په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاوده‌كاته‌وه‌
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌باره‌ی كۆچی دوایی بابه‌ شێخ رابەری رۆحی ئێزیدیه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:" پیاوی ئاشتیخواز بو، له‌كاته‌ سه‌خته‌كاندا بۆ عێراقییه‌كان ڕوبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین خراپه‌كاری و تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش بوه‌وه‌.
 
رایگه‌یاند:" به‌ نیگه‌رانی و خه‌مێكی قوڵه‌وه‌، به‌هۆی كۆچی دوایی بابه‌ شێخ (خه‌رتو حاجی ئیسماعیل) باوكی رۆحی ئێزیدیه‌كانی جیهان پرسه‌ ده‌گێڕێت، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌، به‌ ناوی هه‌موانه‌وه‌ هاوخه‌می بۆ خێزان و ئێزدییه‌كان ده‌رده‌بڕن.
 باسی له‌وه‌شكردوه‌، بابه‌ شێخ پاڵپشتێكی گه‌وره‌ بو بۆ برایه‌تی و خۆشه‌ویستی، هه‌روه‌ها پیاوێكی ئایینی و پیرۆز بو كه‌ ژیانی پیرۆزی خۆی له‌م خاكه‌دا به‌سه‌ربرد، نمونه‌ی پیاوێكی ئاشتیخواز بو، له‌كاته‌ سه‌خته‌كاندا بۆ عێراقییه‌كان، ڕوبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین خراپه‌كاری و تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش و هێرشه‌كانیان بوه‌وه‌.