لیژنه‌ى ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى داوای پاراستنى نێرده‌ دبلۆماتیه‌كان ده‌كات

الخميس 01 تشرين أول 2020 - 10:36

لیژنه‌ى ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى داوای پاراستنى نێرده‌ دبلۆماتیه‌كان ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تالبى

 
و-سۆما جاف
 
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد،هه‌ڵوێستێكى جدى هه‌بێت بۆ پاراستنى نێرده‌ دبلۆماتیه‌كان.
 
عامر ئه‌لفائز ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"ئه‌ركى پاراستنى نێرده‌ دبلۆماتیه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى میواندارى كردووه‌،ده‌بێت ئه‌وانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ن بیر له‌و كارانه‌ بكه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ كرده‌وه‌یه‌كى نابه‌رپرسانه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆى لاوازبوونى ده‌وڵه‌تى عێراقى.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى كردووه‌ نێرده‌ و ده‌سته‌ دبلۆماتیه‌كان بپارێزرێن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى رۆڵى ته‌نها چاودێریه‌ نه‌ك جێبه‌جێكار".
 
وتیشى "كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى دیكه‌ى به‌دواوه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى له‌ده‌ستدانى پێگه‌ى دبلۆماسى عێراق،جگه‌ له‌ شكستى ئابورى و ئه‌منى".