وەزارەتی دەرەوە: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی عێراق دەکەن

الأربعاء 30 أيلول 2020 - 09:19

وەزارەتی دەرەوە: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی عێراق دەکەن
بەغدا_اەع
 
 
وەزارەتی دەرەوە ئاماژە بەوەدەكات، ڕۆژانە و بە بەردەوامی پەیوەندییان لەگەڵ نێردە دیپلۆماتییەكان هەیە و عێراقیش چاوی لە پاڵپشتیی زیاتری وڵاتانی ئەوروپایە. 
 
 
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە  ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) راگەیاند: "ڕێككەوتنێكی هاوبەشی و هەماهەنگی لەنێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپادا هەیە، كە لە ساڵی 2018وە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، وەك چەترێكی فراوان وایە بۆ بوارەكانی ئابوری و سیاسی و دیپلۆماتی، هەروەها لایەنی كشتوكاڵیش".
 
ئەوەشی ئاشكراكرد"وەزارەتەكەمان سوورە  لەسەر دەستگرتن بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنەكان، لەڕۆشنایی هاوبەشیی ستراتیژیی هەمەجۆر كە پابەندیی تێدا بێت لە ڕێزگرتن لە دەستوور و یاساكان بۆ بەرژەوەندیی دەوڵەت و گەلی عێراق".
 
ئەحمەد سەحاف باسی لەوەشكردووە، ئەوروپییەكان پێیانوایە عێراق دەتوانێت لەگەڵیان بەردەوام بێت لەو هاوبەشییە هاوسەنگەدا، عێراقیش پابەندە بە ڕێككەوتنی ڤیەنا بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتان".
 
سەبارەت بە پاراستنی ئەو نێردە دیپلۆماتییانەی لە عێراقدان، سەحاف ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە و بە بەردەوامی پەیوەندییان لەگەڵ نێردە دیپلۆماتییەكان هەیە.