وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:کەوتنە خوارەوەی شەش موشەک لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر

ئەمنی
  • 30-09-2020, 00:00
  • +A -A

    هەولێر_اەع
     
    وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە کەوتنە خوارەوەی شەش موشەکی لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی راگەیاند.
     
    وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە بڵاویکردەوە:"کاتژمێر  8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتوەتەوە".
     
    ئاماژەی بەوەکرد"بەدواداچونەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەونە".