ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: دەستگیركردنی ئامرلیوای بەرپرسی ئەو ناوچەیەی كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر کراوە

الأربعاء 30 أيلول 2020 - 23:43

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: دەستگیركردنی ئامرلیوای بەرپرسی ئەو ناوچەیەی كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر کراوە
بەغدا_اەع
 
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە  هاوبەشەكان ئەمڕۆ چوارشەممە،دەستگیركردنی ئامرلیوای بەرپرسی ئەو ناوچەیەی كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر کراوە راگەیاند.
 
 ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اوع) کەوتووە رایگەیاند:"گروپێكی تیرۆریستی ئێوارەی ئەمڕۆ بە چەند مووشەكێك هەولێر یان كردە ئامانج، هێرشەكە لەرێگەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا ئەنجامدراوە كە راجیمەیەكی لەسەر بووە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "مووشەكەكان لە باكووری رۆژئاوای هەولێر لەنزیك چەند گوندێك كەوتوونەتە خوارەوە، لەوانەش دوو مووشەكیان لەنزیك كامپی ئاوارەكانی حەسەن شام كەوتووەتە خوارەوە".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە "هێرشەكە لە دۆڵی (ترجلە) ەوە ئەنجامدراوە  لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، بەڵام راپۆرتی تەواو لەبارەی زیانەكان لەبەردەستدا نییە و ئەو ئۆتۆمبێلەش كە مووشەكەكانی لێوە ئاراستەكراوە بەتەواوی سوتاوە".
 
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "لەسەرەوە فەرمان كراوە بە دەستگیركردنی ئامرلیوای بەرپرسی ناوچەكە كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەكراوە و دەست بە لێكۆڵینەوەی بەپەلەش كراوە".