ئه‌عره‌جى و بلاسخارت پرسى كه‌مپى ئه‌لهه‌ولى سنورى تاوتوێ ده‌كه‌ن

الأربعاء 30 أيلول 2020 - 16:53

ئه‌عره‌جى و بلاسخارت پرسى كه‌مپى ئه‌لهه‌ولى سنورى تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى و جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى كه‌مپى ئه‌لهه‌ول سنورى له‌گه‌ڵ سوریا تاوتوێى كرد.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ه‌ستى ئاانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى پێشوازى له‌ بلاسخارت كرد هه‌ردولا تاوتوێى پاڵپشتى كردنى نه‌ته‌وه‌یى كرد بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى كه‌مپى ئه‌لهه‌ولى سنورى له‌گه‌ڵ سوریا".
له‌به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌كرا" هەردولا تاوتوێی چەندان پرسی پەیوەست بە دۆخی ئاوارەکانی ناوخۆی وڵات، ئەنجامدانی کاری لەپێشێنەی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.