سەرۆک كۆمار بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی میری نوێی کوەیت دەکات

الأربعاء 30 أيلول 2020 - 12:15

سەرۆک كۆمار بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی میری نوێی کوەیت دەکات

 به‌غدا-اه‌ع

 
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە،بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە میری دەوڵەتی کوەیت.
 
ئەمەش دەقی بروسکەکەیە:
 
خاوەن شکۆ شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری دەوڵەتی کوەیت..
 
بە ناوی گەلی عێراق و بە تایبەتی بەناوی خۆمەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەرێزتان بە میری دەوڵەتی کوەیتی برا، داواکارم لە پەروەردگاری مەزن رێگەتان بۆ راستبکات و سەرکەوتووتان بکات، لە سەرکردایەتی کردنی گەل و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ کوەیت.
 
لەم بۆنەیەدا سوربوونی خۆمان وەک گەل و سەرۆک و حکومەتی عێراق بۆ بەرێزتان رادەگەینین لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی برایەتی دێرینی نێوان عێراق و کوەیت و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە بەرەو هاریکاری زیاتر لە سەرجەم بوارەکاندا کە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتی برا بکات، ھاوکات بەهای هاریکاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ.
 
ئەوپەڕی ئومیدم بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی دەوڵەتی کوەیت دەخوازم بە سەرکردایەتی بەرێزتان.
 
 براتان 
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق