كازمى پێشوازى ده‌كات له‌ 25 باڵیۆزى وڵاتانى برا و دۆست

الأربعاء 30 أيلول 2020 - 13:03

كازمى پێشوازى ده‌كات له‌ 25 باڵیۆزى وڵاتانى برا و دۆست

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێشوازى كرد له‌ باڵیۆز 25 وڵاتی برا و دۆست ،جه‌ختى له‌ سه‌پاندنی حوكمی یاسا و سنورداركردنی چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت و پاراستنی باره‌گا و داموده‌زگا دیپلۆماسیه‌كان كرده‌وه‌.
 
 
 نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر خواستى خۆیان  پێشوازی له‌ 25 باڵیۆزی وڵاتی برا و دۆست كردووه‌  ‌ و له‌دیدارێكدا تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی ئه‌ركی دیپلۆماسیان له‌ عێراق  كردوه‌.
 
كازمی جه‌ختی له‌ سه‌ر خواستی عێراق كردوه‌ته‌وه‌، بۆ سه‌پاندنی حوكمی یاسا و سنورداركردنی چه‌ك به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت و پاراستنی باره‌گا و داموده‌زگا دیپلۆماسیه‌كان و راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان بۆسه‌ر ناوه‌نده‌ دیپلۆماسیه‌كان ئه‌نجامداوه‌، به‌ دوای ناسه‌قامگیركردنی عێراق و تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێن.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشانه‌ ته‌نها به‌ ئامانجی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌، به‌ڵكو دژی هاوڵاتیانی بێتاوانیشن، كه‌ منداڵانیش ده‌گرێته‌وه‌، دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تیش سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و هێرش و په‌لامارانه‌بهێنن و ده‌ستیان كردوه‌ به‌ گرتنه‌ به‌ر رێكاری پێویست بۆ گه‌یشتن له‌وباره‌یه‌وه‌.
 
 ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌ یاسا ده‌رچوه‌كان هه‌وڵی بێمتمانه‌یی عێراق و پابه‌ندبونه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ده‌ن به‌ پاڵنه‌ری نانیشتمانیان هه‌یه‌، ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بێ به‌ها بكه‌ن.
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  باسی له‌وه‌شكردوه‌، عێراق كه‌ گه‌ل و حكومه‌ته‌، ڕوبه‌ڕوی له‌یاسا ده‌رچوه‌كان ده‌بێته‌وه‌ و كار بۆ پاراستنی ئاسایشی میوانه‌كانی ده‌كات به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌كان به‌درێژایی مێژو پێویستن.
 
لای خۆیانه‌وه‌ باڵیۆزه‌كان جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ده‌ستێوه‌ردانه‌ جیاكانی پشتیوانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی و ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رییه‌كانی و گه‌ڕان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری ئاشتی و دۆستایه‌تی و هاوكاری ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، نیگه‌رانیی خۆشیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌زیادبونی ئه‌و هێرشانه‌ی دژی دامه‌زراوه‌ دیپلۆماسییه‌كان و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌موشه‌ك و بۆمب ئه‌نجامدراون.
 
باڵیۆزی وڵاتانی جیهان باسیان له‌وه‌شكرد، پشتیوانی له‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌و هێرشانه‌ و به‌دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه‌.