دارایى نوێنه‌رایه‌تى:یاساى قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ دواكه‌وتنى موچه‌وه‌ نیه‌

الثلاثاء 29 أيلول 2020 - 14:10

دارایى نوێنه‌رایه‌تى:یاساى قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ دواكه‌وتنى موچه‌وه‌ نیه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند یاساى قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌دواكه‌وتنى موچه‌وه‌ نیه‌.
 
 
بە پێی راگەیەندراوێکی لێژنەی دارایى نوێنه‌رایه‌تى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" داوا کراوە حکومەت پەلە بکات لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.
 
ئاماژه‌به‌وكراوه‌" کە یاسای تەموویلی كورتهێنان نەگەیشتووە بەپەرلەمان، داوا دەكەین حكوومەت بەزوویی پلانی چاكسازیی ئابووری بنێرێتە پەرلەمان".
 
هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دابینكردنی پارەی مووچە تایبەتمەندی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە و پەیوەندی بە پەرلەمان نییە.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دارایی نوێنه‌رایه‌تى ئەوپەڕی هەوڵ دەدات یارمەتی حكوومەت بدات و هەروەها داواش لەوەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵی دەکات پەلە بكات لە دابەشكردنی مووچە.