سه‌ید سه‌در:هه‌ندێك لایه‌نى گوماناوى دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن و ئاسایش و ئاشتی دەخەنە مەترسییەوە

الاثنين 28 أيلول 2020 - 21:39

سه‌ید سه‌در:هه‌ندێك لایه‌نى گوماناوى دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن و ئاسایش و ئاشتی دەخەنە مەترسییەوە

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
سه‌ید موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگەیاند،هه‌ندێك لایه‌نى گوماناوى دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن و ئاسایش و ئاشتی عێراق دەخەنە مەترسییەوە.    
 
سەدر كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ نوسیویەتی:لایەنی گوماناوی هەن دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن و ئاسایش و ئاشتی عێراق دەخەنە مەترسییەوە." 
 
سەرۆكی رەوتی سەدر وتیشی،"ئامۆژگاری هەمووان دەکەم ژیری و شەرع و خۆشەویستی نیشتمانی بەکاربهێنن، پێش ئەوەى وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی و پێکدادانی شیعی-شیعی یاخود تایەفەگەری ببەن".
له‌ كۆتایى تویته‌كه‌ى سه‌در رایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ بزانن كه‌ خوێنى عێراقى حه‌رامكراوه‌ له‌ سه‌ر عێراقیه‌كى تر".