سه‌رۆك كۆمار و راوێكارى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌گرنگى پاراستنى نێرده‌ دوبلوماتیه‌كان

الاثنين 28 أيلول 2020 - 16:01

سه‌رۆك كۆمار و راوێكارى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌گرنگى پاراستنى نێرده‌ دوبلوماتیه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ، ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری یٔاسایشی نیشتیمانی.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لە دیدارێکدا باس لە گرنگی پشتیوانیکردنی دەوڵەت و پاراستنی سەروەری وڵات کرا لە چوارچێوەی سەپاندنی یاسا لە رێگەی دەزگا ئەمنییەکانی، بەجۆرێک زامنی ئاسایش و ئارامی وڵات بکات.
 
هەروه‌ها  جەختیشکرایەوە لەگرنگی پارێزگاریکردن لە نوێنەرایەتییە دیبلۆماتییەکان وەک پابەندبوونێکی عێراق بە رێککەوتتنامە نیودەوڵەتییەکان و رێگریکردن لە دەستدرێژیکردنە سەریان کە کاریگەری دەکاتە سەر ناوبانگی وڵات لە رووی پێگە نیودەوڵەتییەکەیەوە.
 
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌:"هەوڵە یٔەمنی و هەواڵگرییەکان به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسکران لە راوەدونانی پاشماوەکانی داعش و رێگریکردن لە دروستبوونی هەر دەرفەتێک بۆ توندڕەوان کە ئاسایشی هاووڵاتیان و ئارامی وڵات تێکبدەن.