عێراق و ئوردن گرێبه‌ستێك بۆ به‌ستنه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌باوه‌ واژۆ ده‌كه‌ن

الأحد 27 أيلول 2020 - 15:45

عێراق و ئوردن گرێبه‌ستێك بۆ به‌ستنه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌باوه‌ واژۆ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
عێراق و ئوردن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رێككه‌وتن هێڵێكی ته‌زووی كاره‌با له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات رابكێشرێت و ئه‌رده‌ن 1000 گێگاوات/ كاتژمێر كاره‌بای ساڵانه‌ وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بفرۆشێت به‌‌ عێراق.
 
په‌یامنێرى ئاانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"ماجد ئەلئەمارە وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ هاله‌ زواتى وەزیری وزەی ئوردن واژۆكرد، بەگوێرەی گرێبەستەكەش تۆڕی كارەیا نیشتمانی هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەسترێتەوەو ئەو وڵاتەش بڕی هەزار گێگاوات كارەبا لە یەك ساڵدا بە عێراق دەفرۆشێت.
 
به‌ گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان، له‌ قۆناغی دووه‌مدا قه‌باره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ زیاتر ده‌كرێت و ئه‌رده‌ن ته‌زووی زیاتری كاره‌با به‌ عێراق ده‌فرۆشێت.
 
دوای ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی بگۆڕی "الریشة" له‌ ئه‌رده‌ن ته‌واو ده‌كرێت و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بۆ وێستگه‌ی بگۆڕی قائیم له‌ عێراق به‌ درێژایی 300 كیلۆمه‌تر ته‌واو ده‌كرێت، ده‌ستده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كه‌.
 
بڕیاره‌ له‌ دوای واژووكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 26 مانگدا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت.