ئه‌عره‌جى و بارزانى گفتوگۆى هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

الأحد 27 أيلول 2020 - 16:38

ئه‌عره‌جى و بارزانى گفتوگۆى هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

 هه‌ولێر-اه‌ع

 
قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، گفتوگۆیان له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه‌ كرد.
 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی فیدراڵی کرد بەسەرۆکایەتی قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى ه‌رۆك وه‌زیران وه‌فدێكى باڵا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى كوبوه‌وه‌ و لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بەشدار بوو، گفتوگۆ دەرباری گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا ،  بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش.
بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" هه‌رێم گه‌شبینه‌ به‌كازمى وتیمه‌ حكومیه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌رباره‌ى هه‌موو ئاسته‌نگیه‌كان".