ده‌ستگیركردنى خۆكوژێكى داعش له‌ نه‌ینه‌وا

الأحد 27 أيلول 2020 - 11:01

ده‌ستگیركردنى خۆكوژێكى داعش له‌ نه‌ینه‌وا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، چه‌كدارێكی سه‌ر به‌رێكخراوی داعشیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ پێشتر یه‌كێك بوه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌.
 
ده‌زگای هه‌واڵگری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق(اه‌ع) رایگه‌یاند :" دوای به‌دواداچون و گه‌ڕان ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری نه‌ینه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌كدارێكی داعشی ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و چه‌كداره‌ی ده‌ستگیركراوه‌ ناوی ئه‌بو ئه‌یوبه‌  ئه‌ندامی كه‌تیبه‌ی خۆكوژه‌كانه(الانتحاریین)‌ به‌ناوى كه‌تیبه‌ى(ئه‌لبه‌را‌ء بن مالك)و ده‌ستی له‌كوشتنی چه‌ندین كه‌س له‌ هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا هه‌بوه‌.
 
هه‌ر له‌ درێژه‌ى به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌"له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كانیدا ناوه‌ كه‌ به‌ر له‌ رزگاركردنی نه‌ینه‌وا چه‌ندین كرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌ ئێستاشدا ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.