به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى:عێراق خوازیارى به‌ده‌ستهێنانى كه‌شتى جه‌نگى وفڕۆكه‌ى رافاڵى فه‌ره‌نسیه‌

ئەمنی
  • 26-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    لیژنەی ئاسایش و بەرگری نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،رایگەیاند، لە ئێستادا ئاڕاستەکراون بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فڕەنسا.
     
    محەمەد رەزا ئال حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند:" لە ئێستادا ئاڕاستەکراون بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فڕەنسا کە ئەندامێکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە.
    ئال حه‌یده‌ر وتیشى" لیژنەکەیان هیچ رێگرییەک لە ئاڕاستەکردنی حکومەت ناکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فڕەنسادا.
     
    ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەنجامدانی گرێبەسێکی لەوجۆرە ئەوە رەچاوکراوە کە فڕەنسا ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بوە، هەروەها خاوەن چەکی ناودار و خاوەن توانای وێرانکەرە.
    باسی لەوەشکرد، پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق تواناکانی هێزە چەکدارییەکانی عێراق بەهێزتر بکات، بە کڕینی فڕۆکەی جەنگی فڕەنسی لە جۆری رافاڵ و کەشتییە جەنگییەکانی.
     
    ئەوەشی خستەڕو، ئەوان هیچ رێگرییەک لە فرەجۆر کردنی چەکی سوپای عێراق بە بەکارهێنانی چەکی روسی، فڕەنسی و ئەمریکی ناکەن، پێشتریش ئەزمونی کڕینی چەکی فڕەنسیان تاقیکردوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا عێراق دەیەوێت فڕۆکە و کەشتییە جەنگییەکان لە فه‌ره‌نسا بکرێت.