فواد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ ئێران

السبت 26 أيلول 2020 - 10:44

فواد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ ئێران

 تاران-اه‌ع

 
فواد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چه‌ندین پرسى هاوبه‌ش تاوتوێى ده‌كات له‌تارانى پایته‌ختى ئێران.
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى به‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئێرانى ده‌كه‌وێت،به‌تایبه‌ت محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى هاوتا ئێرانێكه‌ى بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵێكه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" حسێن ڕاوێژ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران ده‌كات وپرسى ناوچه‌كه‌ش تاوتوێى ده‌كه‌ن".