وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران پێشوازى له‌ هاوتا عێراقیه‌كه‌ى ده‌كات

السبت 26 أيلول 2020 - 12:51

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران پێشوازى له‌ هاوتا عێراقیه‌كه‌ى ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌ تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران پێشوازى له‌ د.فواد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد.
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى به‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئێرانى ده‌كه‌وێت،به‌تایبه‌ت محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى هاوتا ئێرانێكه‌ى بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵێكه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" حسێن ڕاوێژ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران ده‌كات وپرسى ناوچه‌كه‌ش تاوتوێى ده‌كه‌ن".