واژۆى په‌رله‌مانى هه‌یه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ بۆ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن

الخميس 24 أيلول 2020 - 10:29

واژۆى په‌رله‌مانى هه‌یه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ بۆ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن

 به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج

 
لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، سێ سیناریۆ بۆ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت وواژۆى په‌رله‌مانیش هه‌یه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ بۆ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن . 
 
حسێن عیقابی،ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند:"تاوه‌كو ئێستا میكانیزمێكى ئاشكلاا نیه‌ بۆ دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سێ سیناریۆی له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كه‌میان میكانیزمی دابه‌شكردنی پارێزگاكانه‌ بۆ 3 یان 5 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، سیناریۆی دوه‌میش زیادكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ 5 بازنه‌وه‌ بۆ7 كه‌ پێی ده‌وترێت بازنه‌كانی ناوه‌ڕاست، دوا سیناریۆش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ یه‌ك بازنه‌یی.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربه‌ى لایه‌نه‌‌ سیاییه‌كان له‌هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى واژۆن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یه‌ك بازنه‌یى وده‌نگدان له‌رێگاى كارتى بایۆمه‌تریه‌وه‌ بێت، رونیشیكرده‌وه‌ دواى كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ نیمچه‌ رێكه‌وتنێك خه‌یه‌ كه‌ ده‌نگدان ته‌نها له‌رێگاى بایۆمه‌تریه‌وه‌ بێت ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ پشت به‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران ده‌به‌ستێت و به‌زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ یه‌كلای ده‌كاته‌وه‌.