وه‌زاره‌تى ناوخۆ شاندێك ده‌نێرێت بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى 4 دۆسیه‌

الخميس 24 أيلول 2020 - 15:13

وه‌زاره‌تى ناوخۆ شاندێك ده‌نێرێت بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى 4 دۆسیه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رێنمایى دا به‌ ناردنى شاندێك بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى گرنگترین پرسه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" غانمى رێنمایى دا به‌ ناردنى شاندێك له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانى و پاسه‌پۆرت و نیشینگه‌ بۆ سه‌ردانیكردنى هه‌ولێر و ئه‌نجامدانى چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بارى شارستانى هه‌رێم وتاوتوێى كردنى گرنگترین دۆسیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
 
ئاماژه‌به‌وه‌كرا"یه‌كێك له‌گرنگترین دۆسیه‌كان گۆرینى نیشته‌جێ بوون و گۆاستنه‌وه‌ى ناسنامه‌ وبه‌ستنه‌وه‌ى تۆڕى كارتى نیشتمانى به‌ باره‌گاى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌ولێره‌ وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ركردنى كارتى نیشتمانى بۆ هاوڵاتیان له‌ هه‌رێم وچه‌ندین بابه‌تى دیكه‌یه‌".