زیاتر له‌ 4 ملیار دینار داهاتى گومركى له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سر به‌ده‌ست هاتووه‌

الأربعاء 23 أيلول 2020 - 15:51

زیاتر له‌ 4 ملیار دینار داهاتى گومركى له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سر به‌ده‌ست هاتووه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كانئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ى رۆژێكدا زیاتر له‌ چوار ملیار دینار به‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ باجى گومركى له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سر..
 
ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ده‌سته‌ى ده‌روازه‌سنوریه‌كان-ده‌روازه‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سر له‌ پارێزگاى به‌سره‌ داهاتى (4,321,456,970) ملیار دینارى بۆ گه‌نجێنه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ستهێنا له‌ میان ئاڵوگۆڕى بازرگانى كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى گومركى و سه‌رانه‌وه‌ به‌ده‌ست دێیت له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سر بۆ رۆژى 22 ى ئه‌یلولى 2020".
 
ئاماژه‌به‌وه‌كرا" ده‌روازه‌سنوریه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهاتى زیاتر بۆ وڵات به‌مه‌به‌ستى رزگاربوون له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى كه‌ وڵاتمان تێیدا تێده‌یپه‌رێت".