وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 5055 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و3231 حاڵه‌تى چاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 23-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،5055توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا نوێ و3231 چاكبوونه‌وه‌ و72 گیانله‌ده‌ستدانیشى له‌سه‌رانسه‌رى عێراق ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ ئه‌نجامى  پشكنینى تاقیگه‌كانى بۆ ئه‌مڕۆ 5055 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ  و3231 چاكبوونه‌وه‌ و72 گیانله‌ده‌ستدانیشى تۆماركردووه‌.