هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى عێراق و هه‌رێم تاوتوێ هه‌موارى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 23-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ داوه‌ر به‌نگین قاسم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێى هه‌موارى یاساى دادگاى فیدڕاڵى كرد.
     
    سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" دادوه‌ر زه‌یدان پێشوازى له‌ دادوه‌ر قاسم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیرى داد و فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا كرد". 
     
    به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له‌ دیداره‌كه‌ تاوتوێى پرۆژه‌ یاسایى هه‌موارى یاساى دادگاى فیدراڵى به‌ به‌شدارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هه‌رێم بۆ كاندید كردنى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دادگاى نوێ به‌پێى یاساى هه‌موارى یاساى دادگاى فیدراڵى".