وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 4724 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا وچاكبوونه‌وه‌ى3682 حاڵه‌تیشى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 22-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،4724 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا نوێ و3682 چاكبوونه‌وه‌ و57 گیانله‌ده‌ستدانیشى ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كۆى گشتى پشكنینى تاقیگه‌كانى بۆ ئه‌مڕۆى 22ى ئه‌یلوول 21644 پشكنین بووه‌ و،تیایدا 4724 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ  و3682 چاكبوونه‌وه‌ و57 گیانله‌ده‌ستدانیشى تۆماركردووه‌.