حه‌لبوسى داواى له‌سه‌رجه‌م هێزه‌سیاسیه‌كان كرد به‌رپرسیار بن بۆ ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

  • 22-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی داوای لە هێزە سیاسییەكان كرد كە لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان رێكبكەون تا بتواندرێت هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
     
    محەمەد حەلبوسی ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ،لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)چاودیرى كردووه‌ نووسیوویەتی "تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان بووەتە ناچاری بۆ ئەوەی یاسایەكی دادپەروەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پەسەند بكرێت كە خواستی گەل بەدی بهێنێت".
    حەلبوسی داوای لە فراكسیۆنەكان كردووە كە لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبن، چونكە یەكێك لە خاڵەکانی كارنامەی دانیشتنەكە، تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردن.