ره‌سوڵ:كازمى راسته‌خۆ چاودێرى كه‌یسى رفێندراوان ده‌كات

الاثنين 21 أيلول 2020 - 19:04

ره‌سوڵ:كازمى راسته‌خۆ چاودێرى كه‌یسى رفێندراوان ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان جه‌ختیكرده‌وه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌گرنگیه‌كی گه‌وره‌وه‌ له‌دۆسیه‌ی رفێندراوه‌كان ده‌روانێت و خۆی راسته‌وخۆ چاودێری دۆسیه‌ی رفاندنی سه‌جاد عێراقی چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات.
 
یه‌حیا ره‌سوڵ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمی گرنگیه‌كى زۆر به‌ دۆسیه‌ی رفێندراوه‌كان ده‌دات و به‌به‌رده‌وامی چاودێری وردی كاره‌كان ده‌كات بۆ ئاشكركردنی چاره‌نوسی رفێندراوان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و چاودێری دۆسیه‌ی رفاندنی سه‌جاد عێراقی چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات كه‌ له‌پارێزگای زیقاڕ رفێندراوه‌.
 
 باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئۆپراسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون بۆ راده‌ستكردنی داواكراوه‌كان به‌دادگا به‌رده‌وامه‌ و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.
 
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایى به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی داوه‌ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بكه‌ن له‌ رفاندنی سه‌جاد عێراقی چالاكوان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی.