لیژنه‌ى یاسایى بریاریدا چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو بانگهێشتى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن بكات

الاثنين 21 أيلول 2020 - 16:01

لیژنه‌ى یاسایى بریاریدا چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو بانگهێشتى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن بكات

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ،بریاریدا رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو  بانگهێشتى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن بكات.
 
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى یاسایى به‌سه‌رۆكایه‌تى رێبوار هادى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ و به‌ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كۆبوه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى وتوێژكردنى چه‌ند یاسایه‌ك كه‌ له‌كارنامه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه‌".
ئاماژه‌به‌وه‌ كرا" له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى هه‌موارى دووه‌می یاساى دادگاى فیدراڵى كرا،هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ بریارى دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساكه‌ له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆ نمایش بكات.