وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێژه‌ى چاكبونه‌وه‌ له‌ رێژه‌ى توشبووان زیاتر تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 21-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ ،ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 4484 چاكبونه‌وه‌ى توشبووى كۆرۆنا  راگه‌یاند‌.
     
    وه‌زاره‌ت له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" تاقیگه‌كانى وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ 3821 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 4484  حاله‌تیش چاكبونه‌وه‌ و 70 حاله‌تى مردنیشى تۆمار كرد".