دەستگیرکردنی10 تیرۆرست لە سەلاحەدین

ئەمنی
  • 21-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،توانى 10 تیرۆرست و چه‌ندین جبه‌خانه‌ى ه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیر بكات. 
     
     
    له‌به‌یانامه‌یه‌كى ئاژانسى هه‌واڵگیرى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" له‌میان چاودێرى به‌رده‌وامى كه‌رته‌ به‌رپرسه‌كان و به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌وڵى هه‌واڵگیرى توانرا  ده‌ تیرۆرستى داواكراو به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاجیاى سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیر بكه‌ن ".
     
    رونیكرده‌وه‌" دووان له‌ تیرۆرستانه‌ له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌ بوون كه‌ هه‌ڵبێن بۆ یه‌كێك له‌ وڵاتانى دراسێ به‌ڵام به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى پارێزگاى سلێمانى توانرا ده‌ستگیر بكرێن".