دارایی نوێنه‌رایه‌تى ناوه‌ڕۆكى پرسیارێكى زاره‌كى بۆ ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن ئاشكرا ده‌كات

ناوخۆ
  • 19-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع 

    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ناوه‌ڕۆكى پرسیارێكى زاره‌كى بۆ ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندنى وگه‌یاندن ئاشكراكرد.
    هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"پرسیارێكى زاره‌كى ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن كردووه‌ له‌باره‌ى داخستنى شه‌پۆڵه‌كانى كۆمپانیاى په‌یوه‌ندییه‌كان وكۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت له‌دواى تێپه‌ڕبوونى 60 ڕۆژ به‌سه‌ر پێنه‌دانى شایسته‌ داراییه‌كان كه‌له‌ئه‌ستۆى كۆمپانیاكانن".